ساڵانە کرێکارانی بیانی 600 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی وڵات

ساڵانە کرێکارانی بیانی 600 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی وڵات

پەیامی کورد... ساڵانە کرێکارانی بیانی 600 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی وڵات


بەرپرسێكی حكومی دەڵێت، کرێکارانی بیانی 16%ی کۆی هێزی کار لە عێراق پێکدەهێنن لەکاتێکدا بێکاری کێشەیەکی گەورەیە، ساڵانەش دەستی کاری بیانی 600 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی وڵات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، “ئەو کرێکارە بیانییە یاساییانەی لە عێراق کاردەکەن، لە ئێستادا سوودمەندن لە گواستنەوەی باجەکانیان لە کرێ و مووچە بۆ وڵاتەکانی خۆیان (دوای پێدانی باج و رسوماتی یاسایی)”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “سەرەڕای ئەوەی باسمان کرد، بازاڕی کارمان زۆر ناڕوونە، لە کاتێکدا بێکاریی راستەقینە لە عێراقدا 16% لە کۆی هێزی کار لە کۆی دانیشتوانی چالاکیی ئابووری کە شەش ملیۆن کرێکارن لە عێراق پێکدەهێنێت”.

باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق پڕ بووە لە سەدان هەزار کرێکاری بیانی، کە زۆربەیان لە کەرتی خزمەتگوزاریدا کاردەکەن، کە بەرهەمهێنانیان سنووردارە و بە ئاسانی دەتوانرێت بە هێزی کاری عێراقی پڕبکرێتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کرێکارانی ناوخۆ زیاتر بەهۆی دابونەریتەوە خۆیان بەدووردەگرن لەو جۆرە کارانە، بەتایبەت کارە خزمەتگوزارییەکان بۆیە لایەنی کۆمەڵایەتی زۆرجار هۆکارە بۆ نەچوونی کرێکارانی ناوخۆ بۆ ئەو کەرتە، ئەمەش وادەکات کرێکارانی بیانی شوێنەکان پڕبکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە