باڵوێزی ئێران بانگهێشتی جێژنی سەربەخۆیی فینلاند نەکرا

باڵوێزی  ئێران بانگهێشتی جێژنی سەربەخۆیی فینلاند نەکرا

پەیامی کورد... باڵوێزی ئێران بانگهێشتی جێژنی سەربەخۆیی فینلاند نەکرا

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جێژنی ١٠٥ ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتی فینلاند بانگهێشت نەکرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز جێژنی ١٠٥ ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو، بەڵام باڵوێزی ڕێژیم ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا لەلایەن ئەو وڵاتەوە بانگهێشت نەکرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە ١٤٠٠ کەس لە کەسایەتییە سیاسی، زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی فینلاندی و نوێنەرانی چەندین وڵات بەشدار بوون.

ئەمساڵ بەهۆی شەڕی ئۆکراین، باڵوێزەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕووسیە و بلاڕووس بۆ جێژنی سەربەخۆیی فنلاند بانگ نەکراون.

دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران یەکێک لە داوا سەرەکییەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەوە بوو کە وڵاتانی جیهان بەتایبەت حەوت وڵاتی پیشەیی جیهان باڵوێز و نوێنەرانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتەکانیان دەر بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە