پەیامی کورد... عێراق لە ریزبەندی شەشەم گەورە هاوردەكاری توركیادایە
بەپێی ئامارێكی دەستەی ئاماری توركیا،لە شەش مانگی یەكەمی (2023)دا, عێراق لە ریزبەندی شەشەم گەورە هاوردەكاری توركیادایە.
دەستەی ئاماری توركیا لە نوێترین ئاماریدا بڵاویكردووەتەوە،"لە شەش مانگی یەكەمی (2023)دا, عێراق لە ریزبەندی شەشەم گەورە هاوردەكاری توركیادایە،بەهای هەناردەكردن لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە توركیاوە بۆ عێراق, گەیشتووەتە (5)ملیارو (671)ملیارو (784) دۆلا ربووە".
ڕوونیشیكردووەتەوە،"لە مانگی كانونی یەكەمدا, بەهای هاوردەكردن (866)ملیۆن و (808) دۆلار بووە،لە مانگی شوباتدا, (731)ملیۆن و (758) دۆلار بووە،لە مانگی ئازاردا, (1)ملیار و (112)ملیۆن و (202) دۆلار بووە".
هەروەها هاتووە،"لە مانگی نیساندا, بەهای هاوردەكردن (970)ملیۆن و (383) دۆلار بووە، لە مانگی ئایاردا (1)ملیارو (011)ملیۆن و (307) دۆلار بووە،لە مانگی حوزەیرانیشدا, (986)ملیۆن و (210) دۆلار بووە".
هەر بەپێی ئامارەكە،"ئاستی هەناردەكردن لە توركیاوە بۆ عێراق, بە رێژەی (10.7%)دابەزیووە, بە بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"قەبارەی هەناردەكردنی توركیا بۆ عێراق (4.6%)ی كۆی هەناردەكردنی ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت بۆ سەرانسەری جیهان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە