ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئێران

ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئێران

پەیامی کورد... ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باس لەوە دەکات کە ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ئێران بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکات کە ڕژێمی ئێران زیاتر لە جاران درێژە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەدا، وەکوو: گەندەڵی بەرپرسانی ڕژێم، ئەشکەنجە و ئازاری ناوەندەکانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کە پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ڕێگەپێدان بە هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەرکوتی ژنان و قاچاخی مرۆڤ و دەرهێنانی ئەندامانی جەستەی ئەوان لەو پێشێلکارییە بەرچاوانەی کۆماری ئیسلامییە کە لە ئێران درێژەیان پێ دەدا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی کەمە نەتەوەکان و چین و توێژە جیاوازەکان بەتایبەتی کرێکاران، هاوکات بۆ ناساندن و دادگاییکردنی بەرپرسانی گەندەڵ و پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەنگاوانێکی نا مرۆڤانە هەڵدەگرێت و لە ڕووی یاسایەوە وەڵامی ڕێکخراوە نێونەتەوەیییە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ ناداتەوە و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە