وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە


چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین، کە ماوەیەکە لە راگەیاندنەکانەوە دەرناکەوێت، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەجێی ئەو بەڕێوبەری کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمونیستی چین، ڤانگ یی دامەزرێندرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "شینخوا"ی چینی، لە چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنگرەی نیشتمانی گەلدا، وەزیری دەرەوە و بەڕێوبەری بانکی ناوەندی چین، گۆڕاون.

لەم چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوە، چین گانگ کە ماوەیەکە لە راگەیاندەکانەوە دەرناکەوێت لە پۆستەکەی لابراوە و لە جیاتی ئەو بەڕێوبەری کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمونیستی چین، ڤانگ یی دامەزرێندراوە، هەروەها بەڕێوبەری بانکی ناوەندی چین، یی گانگ لە پۆستەکەی لابراوە و لەجێی پان گۆنگشنگ دامەزرێندراوە.

بڕیاری دامەزراندنی ئەو دوو کەسەش لە لایەن سەرۆکی چین، شی جینپینگەوە واژوو کراوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە وەزیری پێشووی دەرەوەی چین لە دوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی سریلانکا، رووسیا و ڤێتنام لە 25ی حوزەیراندا لە پەکین سازکرا، لەبەرچاو دیارنەما و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی نەتەوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ASEAN) کە لە رۆژانی 11-14ی تەمووزدا جاکارتای پایتەختی ئەندۆنیزیا ساز کرا، بەڕێوبەری کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمونیستی چین، ڤانگ یی لەبری چین گانگ بەشداری کردبوو.

حکوومەتی چینیش هۆکاری ئەمەی گەڕاندبووەوە بۆ خراپی باری تەندروستیی گانگ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە