پەیامی کورد ... قوباد تاڵەبانی : کاک پاڤێڵ و لاهوور هەردوو برای منن هیچ کەس ناتوانێ بە درۆ و بۆختان ناکۆکی لە نێوانمان درووست بکات .
قوباد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌ت له‌سه‌ر كۆنه‌قین ناكرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست بونیاد بنێین ده‌بێت دوور بكه‌وینه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێك كه ناكۆكی و بێ متمانه‌یی درووست بكات. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "من دو برام هه‌یه كه كاك بافڵ و كاك لاهورن".
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ٤٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، با بۆ هه‌مو لایه‌ك روون بێت كه من ته‌نیا برایه‌كم نییه، به‌ڵكوو دوو برام هه‌یه كه كاك پاڤێڵ و كاك لاهوورن، بۆیه با كه‌س هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه ده‌توانێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و بوختان ناكۆكی له‌ناو ئێمه‌دا درووست بكات.
راشیگه‌یاندووه، به ڕاشكاوی ده‌ڵێم سیاسه‌ت له‌سه‌ر كۆنه‌قین ناكرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حوكمڕانییه‌كی ته‌ندرووست بۆنیاد بنێین ده‌بێت دوور بكه‌وینه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێك كه ناكۆكی و بێ متمانه‌یی درووست بكات، له‌باره‌ی چاكسازی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی وتووه: "هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان پێویستی به چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له حوكمڕانیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانین چاكسازی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و متمانه درووست نه‌كه‌ین. چاكسازی به‌ته‌نیا به لایه‌نێك ناكرێت به هه‌موومانه‌وه ده‌كرێت، ئێستاش ئه‌وه‌نده سه‌رمایه‌ی مادی و مرۆیی مه‌زن له‌م وڵاته‌دا هه‌یه كه ده‌كرێت كارێك بكه‌ین له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا بناغه و ژێرخانێكی ئه‌وه‌نده پته‌و درووست بكه‌ین كه به‌دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش، هه‌ر بتوانین ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتییه‌كانمان دابین بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، پێویسته متمانه‌یه‌كی ته‌واو له‌نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تدا هه‌بێت، با هیچ كه‌س و لایهنێكیشمان پێمان وانه‌بێت كه بێبه‌رین له هه‌ڵه‌كانی رابردوو، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە