پەیامی کورد... سەربازێکی ئۆکراینی لەلایەن جیایی خوازەکانەوە کوژرا
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢، لە نیوان گرووپە جوداخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و سوپای ئۆکراینا پێکدادان ڕوویدا و بە گوتەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا، سەربازێک کوژراوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئۆکراینا، ماوەی چەند ڕۆژێکە پێکدادانی توند لەنێوان گرووپە جوداخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و سوپای ئۆکراینا دروست بووە و تا ئێستا چەندانیش لەو شەڕەدا کوژراون؛ هاوکات ئەمڕۆ چەندان مووشەکی سەربازیی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بەکار براون.
گرژییەکانی سەر ئۆکراینا تا دێت ڕوو لە زیادبوونە و دوێنێ جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕوای وایە ڕووسیا لەم چەند ڕۆژەدا هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا.
بەپێی داتایەکی ئاژانسی ڕۆیتەر، لە پاش ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ڕووسیا دوورگەی کرێمیای داگیر کرد و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرایناش بەرەو ناسەقامگیریی ڕۆیشتووە، تا ئێستا لە شەڕی نیوان جوداخوازەکان و سوپای ئۆکراینادا، لە ئاکامی جەنگەدا هەزار و ٤٠٠ سەرباز کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە