لە فستیڤاڵێکی موسیقا لە ئەمریکا ٨ کەس کوژران و سەدان کەس بریندار بوون

لە فستیڤاڵێکی موسیقا لە ئەمریکا ٨ کەس کوژران و سەدان کەس بریندار بوون

پەیامی کورد … لە فستیڤاڵێکی موسیقا لە ئەمریکا ٨ کەس کوژران و سەدان کەس بریندار بوون

لە فێستیڤاڵێکی میوزیکدا کە زیاتر لە 50 هەزار کەس بەشداربووە، لەکاتی چونە ژورەوەی هاوڵاتیاندا قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و بەهۆیەوە زۆرینەی ئەو کەسانە توشی نەمانی ئۆکسجین بون و ژمارەیەکی زۆریان بونەتە قوربانی.

بە پێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە فێستیڤاڵێکی میوزیکدا کە لە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی ئەمریکا دەستیپێکردوە  زیاتر لە 50 هەزار کەس بەشداربووە، لەکاتی چونە ژورەوەی هاوڵاتیاندا قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و بەهۆیەوە زۆرینەی ئەو کەسانە توشی نەمانی ئۆکسجین بون و ژمارەیەکی زۆریان بونەتە قوربانی.

میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، ''لە فێستیڤاڵەکەدا تراڤێس سکۆت، راپەری بەناوبانگی ئەمریکی بەشداربووە و بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراونەتەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش برینداربون و بەشێکیان بە ئامبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

هەروەک لەبارەی روداوەکەوە ترۆی فینەر، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی هیوستن رایگەیاندوە: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دواە گەیاندنیان بوە بۆ نەخۆشخانە و راستەوخۆش دوای ئەو روداوە فێستیڤاڵەکە راگیراوە

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە