پەیامی کورد... ڕووسیا: ژێرخانی سەربازیی دوو هەزار و ٤٨٢ دامەزراوەی ئۆکراینامان خاپوور کردووە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ژێرخانی سەربازیی دوو هەزار و ٢٨٤ دامەزراوەی ئۆکراینایان خاپوور کردووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ ی ئاداری ٢٠٢٢ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی بەرگریی لە پایتەختی بە ڕاگەیاند، ڕووسیا لەمیانی ٢٤ کاتژمێردا، ژێرخانی سەربازیی ١٥٨ دامەزراوەی ئۆکراینای خاپوور کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئاسمان دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری Mig-٢ و یەک فڕۆکەی جەنگی جۆری Su-٢٧ی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە و لە حەوتی ئاداریشدا، بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانییان لە نزیک شاری ژیتمۆر بە چەکی دوور مەودای هەستیار کردووەتە ئامانج.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە تا ئێستا ژێرخانی سەربازیی دوو هەزار و ٢٨٤ دامەزراوەی ئۆکراینایان خاپوور کردووە ڕایگەیاند "لەنێویاندا ٨٧ بنکەی کۆماندۆ و بنکەی ڕاگەیاندن، ١٢٤ سیستەمی بەرگریی مووشەکی S-٣٠٠، Buk M-١, Osa و ٧٩ وێستگەی ڕادار".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە تێکڕایی ٨٦٦ تانک و زرێپۆشی جیاواز، ٩١ مووشەکهاوێژی فرەلوولە، ٣١٧ تۆپهاوێژ و گوللە تۆپ،، ٦٣٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی جیاواز، ٨١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێندراون.
- "ڕێڕەوی مرۆیی بۆ پێنج شار کراوەتەوە"
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ بیری خستەوە لە کاتژمێر ١٠: ٠٠ەوە بە کاتی مۆسکۆ بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ پێنج شار ئاگربەستی کاتی ڕاگەیەندراوە و ڕایگەیاند "بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پارێزراو هاووڵاتییانی مەدەنی بگوازرێنەوە ڕێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریوپۆل کراونەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە