پەیامی کورد ... باڵەفڕێکی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکدەشکێت
سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە باڵەفڕێکی ئاپاچی ئەمریکی لە ناوچەی الشدادی لە پارێزگای حەسەکە ئەو جێگایەی کە ئەندامانی چەکدارە کوردییەکان و هاوپەیمانانی ئەمریکا ئامادەن تێکشکاوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی تێکشکانی باڵەفڕێکی ئەمریکی دەدەن و ڕایانگەیاند باڵەفڕێكی جۆری ئاپاچی لە ناو بنکەی شاری نەوتی " الشدادی " لە باشووری حەسەکە تێکشکاوە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوانە باڵەفڕەکە بە شیوەی لە ناکاو لە بنکەیەی نایاسایی تێکشکاوە کە هاوپەیمانانی ئەمریکا لە دەورووبەری مەیدانە نەوتییەکانی " الجبسە " لە الشدادی درووستیان کردبوو .
هەروەها ڕاگەێندراوە ئەم باڵەفڕە لە ماوەی ئۆپراسیۆنی وەرگرتنی سووتەمەنی تێکشاکوە و بە ئەگەری زۆر سەرنشینەکانی بریندار بوونە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە