شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

پەیامی کورد... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێ شەممە جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووستووتی: "بەیانیی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە