پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پنتاگۆن " ڕایگەیاند : لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە.
جۆناسۆن هۆفمەن، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عین الاسد زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت" .
هەرچەندە لە یەکەم لێدوانیدا، سەبارەت بە زەرەر و زیانە گیانیەکانی بۆردومانی مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عین الاسد ، ترامپ رەتیکردوە هیچ زیانێکی گیانی بەر سەربازە ئەمریکییەەکان کەوتبێت، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەک پنتاگۆن رایگەیاند، ١١ سەربازی ئەمریکی لەو بۆردومانەدا برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا و کوەیت کراون.
ئەمە لە حاڵێکدایە ٢٢ی ئەم مانگە دۆناڵد ترامپ لە پەراویزی کۆڕبەندی داڤۆس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و سەبارەت بە برینداربوونی سەربازەکان و سەختی برینی یەکێکیان، ترامپ وتی" بیستوومە تووشی ژانەسەر بوە، بەڵام دەتوانم بڵێم و زانیاری ئەوەتان پێبدەم کە شتێکی زۆر جیددی نیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە