سوپای پاسداران هەڕەشە لە سەعوودییە و ئەمریکا دەکات

سوپای پاسداران هەڕەشە لە سەعوودییە و ئەمریکا دەکات

پەیامی  کورد     ...    سوپای پاسداران هەڕەشە لە سەعوودییە و ئەمریکا دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەن بۆ پووچەڵکردنەوەی "پیلانگێڕی ئەمریکا و هاوپەیمانی عەرەبی" بە سەرۆکایەتی سەعوودیە، بە زووترین کات ووڵامیان دەدەنەوە.
کەیوومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزە ووشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەمیانەی لێدوانێکدا رایگەیاند، "هێزەکانی ئێران ئامادەن بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی ئەمریکا و سەعوودیە لە دژی ووڵاتەکەیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران هێندە بەرەوپێش چووە کە بتوانێت بەرەنگاری هەر هەڕەشەیەک بێتەوە کە لەناوچەکە لێیدەکرێت، جا ئەو هەڕەشانە لەلایەن سەعوودیە، ئەمریکا یان ئیسڕائیل بێت جیاوازی نییە.
حەیدەری باسی لەوەشکرد، لەپاش شەڕی ئێران- عێراق تواناکانی هێزە چەکدارەکانی ووڵاتەکەی بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، سوپای ووڵاتەکەی ئەو توانایانە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ووڵاتێکی دیکەی ناوچەکە بەکارناهێنێت، بەڵکوو بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و مافەکانی سەروەری ووڵاتەکەی بەکاردەهێنێت.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی دووشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیماڕات و ئیسڕائیل بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی نێوانیان، "هەڕەشەکانی چین و ئێران" لە ناوچەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە