لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار دۆزرانەوە

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار دۆزرانەوە

پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار دۆزرانەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆزینەوەی پێنج هەزار و 800 شوێنی شوێنەواری نوێی ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی ڕووپێوییەک لەسەر 40%ی ڕووبەری هەرێم.

بەڕێوەبەری شوێنەوار و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، “ماوەی رابردوو هیچ تەرخانکردنێکی بودجە نەبووە بۆ کەرتی شوێنەوار، بەڵام حکومەتی هەرێم لەم دواییانەدا بڕیاریدا بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بینا و شوێنەوارە پشتگوێخراوەکان تەرخانبکات”.

کەیفی مستەفا وتی، “نۆ بەڕێوبەرایەتی لە سنوورەکەدا هەیە بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارانەی کە لە رێگەی ئەو رووپێویی شوێنەوارییەوە تۆمارکراون کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، “چەند میکانیزمێک هەیە بۆ پاراستنی کەلوپەلی دێرین، لەوانە چاودێریکردنی پاسەوان و موختارەکان بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژی بۆ سەریان، هەروەها نوێنەرایەتی و تیمێک هەیە کە پشکنین بۆ شوێنە شوێنەوارییەکان دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی پێشبینی دەکرێت دەستدرێژییان بۆ بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە