پەیامی کورد... بلینكن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات
کۆتایی ئەم ھەفتەیە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات
بەرپرسانی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چەند لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕایانگەیاندووە کە کۆتایی ئەم ھەفتەیە، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، کە لە میانیدا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرتی غەززە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ناوچەکە کۆدەبێتەوە.
باسی لهوهش كردوه،کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ناوچەکە ئەنجام دەدات.
ئاماژەیان بەوەشداوە ، کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی غەززە دەکرێت، ھەروەھا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی غەززە لەم قۆناغەی ئێستادا و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، ھەروەھا پرسی دان پێدانان بە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین.
چاوەڕان دەکرێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وردەکاری سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن بۆ ناوچەکە ڕابگەیەنێت.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن چوار جار سەردانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ١١٨ ڕۆژە بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە