تەقینەوەی مەخزەنی ڕووسی لە بۆشایی ئاسماندا بە ٦٥ پارچە

تەقینەوەی مەخزەنی ڕووسی لە بۆشایی ئاسماندا بە ٦٥ پارچە

پەیامی کورد     ...    تەقینەوەی مەخزەنی ڕووسی لە بۆشایی ئاسماندا بوو بە ٦٥ پارچە

هێزی ئاسمانی ئەمریکا تەقینەوەی مەخزەنی ڕووسی بلۆکی " فێرگات - ئێس بی " یان لە بۆشایی ئاسماندا پشڕاست کردەوە کە بوەتە ٦٥ پارچە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ١٨ ەهەمین سکاردیلی کۆنترۆڵی بۆشایی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : " ئەم سکاردیلە تەقینەوەی مەخزەنی " فێرگات - ئێس بی " ڕووسی کە لە نێوان کاتژمێر ٧ و دوو خولەک و ٨ و ٥١ خوولەک بە کاتی مۆسکۆ دا ڕوویداوە پشتڕاست کردەوە . ٦٥ پارچەی بڵاوە بووی ئەم مەخزەن بە دواداچوونی بۆدەکرێت . جێگای ئاماژەدانە ئەم تەقینەوەیە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ باقی ئەو شتانەی کە لە مەداری گۆی زەوین دایە نییە . جێگای ئاماژەدانە کە تەقینەوەی مەخزەنی ژمارە ٣٧٧٥٦ لە کاتالۆگی سەربازی ئەمریکادا پەیوەندی بە شت و مەکەکانی ناو بۆشایی ئاسماندا بە نیشانی نێودەوڵەتی ٢٠١١ - ٠٣٧ ب پشتڕاست کراوەتەوە .

تاکوو پێش تەقینەوەی ئەم مەخزەنە لە بەرزایی لانیکەم ٤٢٢ کیلۆمەتری مەداری گۆی زەوین دا و زیاترین بەرزایی ٣٦٠٦ کیلۆمەتری دابووە . ئەم مەخزەنە لە مانگی ژوئییەی ساڵی ٢٠١١ بۆ گەیاندنی ڕەسەدخانەی " سپێکتێر - ئاڕ " بۆ بۆشایی ئاسمان کەڵک وەردەگیرا 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە