کێشەکانی عەللاوی لە لایەن فۆئاد حسێنەوە ئاشکرا دەکرێت

کێشەکانی عەللاوی لە لایەن فۆئاد حسێنەوە ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...    فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی دەڵێت، بەشێك لە كێشەكانی محەمەد تۆفیق عەللاوی لێدوانەكانی بوو، هەر حكومەتێك پەرلەمان پشتگیری نەكات دەكەوێت، تەئكیدیش دەكاتەوە كە كورد دژی عەلاوی نەبوو.
فوئاد حسێن لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە، بەشێك لەو كشانەی عەللاوی پێوەی دەیناڵاند لێدوانەكانی بوو، كە كاردانەوەی لەنێوان لایەنە شیعی و سووننی و كوردییەكاندا درووستكرد، هەر سەرۆك وەزیرانێك كە دێت پێویستە هێزێكی كاریگەری لەناو پەرلەمان هەبێت بۆ ئەوەی پشتگیری بكات، ئەگەر ئەو هێزەی نەبێت دەكەوێت.
وەزیری دارایی عێراق ئەوەش ئاشكرا دەكات، كورد لەدژی عەللاوی نەبوو، بە بەڵگەی ئەوەی ماوەی یەك مانگ دانووستانیان لەگەڵ كرد، بەڵام عەللاوی تەنها دەیوت من هەڵدەبژێرم و من بڕیار دەدەم و جاری واش هەبوو دەیوت لەگەڵ لایەنەكان بگەنە رێكەوتن و دووفاقییەك لە قسەكانیدا هەبوو.
تەئكیدش دەكاتەوە، پێشنیارەكانی عەللاوی لەسەرەتاوە ناڕاست بوون و ئالیەتەكانی ئاشكرا نەبوون، هەروەها هێزە شیعەكانیش بەناوی عەللاویەوە دانووستانیان نەدەكرد و تەنانەت هەندێك هێزی شیعە خۆیان لێ‌ بێبەری كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە