بەم نزیکانە ڕووداوێکی گرینگ لە نێوان سوودان و ئیسرائیل دێتە ئاراوە

بەم نزیکانە ڕووداوێکی گرینگ لە نێوان سوودان و ئیسرائیل دێتە ئاراوە

پەیامی کورد     ...     بەم نزیکانە ڕووداوێکی گرینگ لە نێوان سوودان و ئیسرائیل دێتە ئاراوە  

ماڵپەڕی ئیسرائیلی I24NEWS لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک بە " سەورای ڕاگوێزراوی حۆکمڕانی سوودان " نووسی : بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و عەبدۆلفەتاح البرهان سەرۆکی شەورای حۆکمڕانی سوودان بەم زووانە لەگەل یەکتر دیدار و چاوپێکەتن دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت ئەم دیدارە لە ئۆگاندا بەڕێوە بچێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەی سوودانی لە ووتووێژ لەگەڵ ئەەم ماڵپەڕە ئەنتەرنێتیییەڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە ٢٦ی سێپتەمبەر ، ئەوەی لە ژێر ناوی " ئەنجوومەنی دۆستایەتی سوودان - ئیسرائیل " ناو براوە ، لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی العباسی لە ڕۆژهەڵاتی نەخۆسخانەی الزیتونە لە خارتووم پایتەختی سوودنا بەە فەرمی دەست بە کار دەکات .

سەرەڕای ئەمە نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆی دەربارەی ئەم هەوالە بە دوور گرت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە