پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە عەفرین ٤ کوژراوی لێکەوەتەوە
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی عەفرین، كە ئێستا لە ژێر دەستی توركیا و چەكدارانی سەر بە وڵاتەیە، تەقییەوە و لە ئەنجامدا چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.
چالاکان و پێکە هەواڵییەکانی شاری عەفرین بڵاویان كردووەتەوە، تەقینەوەیەك لە گەراجی شارەكە روویداوە. ئاماژەشیان كردووە تەقینەوەكە بەلای كەمەوە بووەتە ھۆی كوژرانی٤ كەس.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لەوبارەوە نەدرکاوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە