پەیامی کورد ... حکوومەتی عێراقی هێزی بۆ کۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم جووڵاندووە وەزیری بازرگان یش ئاگاداری ئەم دۆخە نییە
كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عیراق بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمدا بگرێت، ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا درووست بكات. ده‌شڵێت " ئاگاداری ئه‌وه نیم هیچ بازگه و خاڵێكی سنووری له‌ده‌ره‌وه‌ی خاڵه سنوورییه فه‌رمییه‌كان هه‌بێت."
كه‌مال موسلیم بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی "هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم و نه‌شمزانی وه حكوومه‌تی عیراقی هێزی جووڵاندبێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر شتێكی واش ڕوو بدات ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بكات".
هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به دووریزانی حكوومه‌تی عیراق په‌ناببات بۆ كارێكی له‌وجۆره و ده‌ڵێت "پێشبینی ناكه‌م عیراق په‌نا بۆ كارێكی واببات، كه هێز بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه، واته بیه‌وێت به زه‌بری هێز ئه‌و شوێنانه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت و كۆنتڕۆڵی بكات"..
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وتووه "له ئه‌گه‌ری هاتنی هێز بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له رێككه‌وتن بێت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌موو رێككه‌وتنێك باشه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وكاته‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت نه‌ك به زه‌بری هێز و داگیركاری بێت، پێشم باشه به‌هاوكاری یه‌كتری ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش كرا به رێككه‌وتن بوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولاوه به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌ر به‌پێی ده‌ستوری عیراق-یش ئه‌وه (وارده)".
كه‌مال موسلیم له‌باره‌ی خاڵه سنوورییه فه‌رمییه‌كانیش كه له‌هه‌رێمی كوردستان-دا هه‌ن، ده‌ڵێت "خاڵی سنووری ئه‌وانه‌ی ڕه‌سمیین، په‌روێزخان ، باشماخ ، حاجی ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل-ن و خاڵی سنووری تریشمان هه‌ن، كه ئه‌وانیش كاریان پێده‌كرێت وه‌كو كێلێ و سه‌یرانبه‌ن و هه‌ندێ شوێنی تر".
هه‌روه‌ها ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ بازگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازگه فه‌رمییه‌كان وه‌ك هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت "نازانم له‌لایه‌ن چه‌كداره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك ته‌جاوه‌زات و پێشێلكاری هه‌بێت له سنووره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌كدار به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، من ئاگاداری ئه‌وه نیم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە