پەیامی کورد... فەرماندەیەکی ئۆکراینا: ڕووسیا کاولکاری سووریا دووبارە دەکاتەوە
ئەلێکساندەر سرسکی فەرماندەی هێزە وشکانیەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ڕووسیا تەکتیکی کاولکاری سووریا لە شاری باخموت پەیڕەو دەکات.
فەرماندەی هێزە وشکانیەکانی ئۆکراینا بڵاوی کردووەتەوە، سەردانی شاری باخموتی کردووە کە یەکێکە لەو ناوچانەی پێکادانەکان تێیدا چڕە و زانیاری لە فەرماندەی یەکەکانەوە وەرگرتوە سەبارەت بە پرۆسەی بەرگری و ئەو کێشانەی پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە.
هاوکات سرسکی باسی لەوە کردووە کە چالاکی سەربازانی ئۆکراینا کۆمپانیای ئەمنی ڕووی واگنەری لاوازکردوە، لەبەرئەوەشە ئەم کۆمپانیایە هێزی تایبەت و یەکەی هێرشی ئاسمانیی هێناوەتە جەنگی باخموتەوە، دوژمن تەکتیکی کاولکاری سووریا پەیڕەو دەکات، بە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران باڵەخانە و بنکەکان لەناو دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە