پەیامی کورد ... بە هۆی بووردومانی سوپای سووریا بۆ سەر پێگەیەکی سوپای تورکیا لە ئێدلیب پێنج سەربازی تورکیا کوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، كه ٥ سه‌ربازیان له ئیدلب كوژران و هەروەها بە هۆی ئەو تەقینەوەی کە عه‌فرینیش ڕوویدا هه‌شت كه‌س كوژراون.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشێكی سوپای سووریا بۆ سه‌ر سه‌ربازانی توركیا له پێگه‌ی چاودێری له (تفتناز) له باكووری سووریا، ٥ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه، سوپای توركیا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، كه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ی و ڕێگه له پێشڕه‌وی سوپای سوریا گیراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، تانكه‌رێكی پڕ له سووته‌مه‌نی له عه‌فرین ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س كوژراون و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە