لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

پەیامی کورد … لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عەلی وەیسی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاحەدین عەلی وەیسی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر و لە مەودای نزیکەوە کراوەتە ئامانج.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە