نامه‌یه‌كی نهێنی جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێندا بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراده‌بێت، كه تیایدا باس لهكوردو شیعه له‌عێراق ده‌كات.
نامه‌یه‌كی تارق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ دیك چینی جێگری جۆرج بووش-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرا بوو، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له‌ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، كه له‌به‌شێكی نامه‌كه‌دا و له‌و شوێنه‌ی باسی كورد ده‌كات تارق عه‌زیز نوسیویه‌تی، "گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لی سوید‌و نه‌رویج نییه كه مه‌یلیان بۆ دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌وان هه‌تا هه‌تایه له‌نێو خۆیاندا شه‌ڕده‌كه‌ن”.
تارق عه‌زیز له‌درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق كارێكی سه‌خته‌و گونجاو نییه بۆ ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی له‌خه‌یاڵی ئێوه‌ی ئهمریكیدایه، عێراق فره نه‌ته‌وه‌و فره ئاین‌و مه‌زهه‌به، بۆیه ئه‌گه‌ر شیعه‌كان ئازادبن به‌ره‌و لای ئێران ده‌چن نه‌ك دیموكراسیه‌ت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی عێراق به‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، كه ئه‌مریكییه‌كان زۆر ڕاستی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نازانن.
پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2012 سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو سزاكه‌ی جێبه‌جێنه‌كرا، ساڵی 2015 تارق عه‌زیز له‌زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە