سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەر کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە دانووستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەر هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختیشی لە گرینگی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە