مووساد : پەیوەندی تەل ئەڤیڤ - ئەبووزەبی لە ١٥ ساڵ پێش ئێستاوە بە شێوەی شاراوە دەستی پێکردبوو

مووساد  :  پەیوەندی تەل ئەڤیڤ - ئەبووزەبی لە ١٥ ساڵ پێش ئێستاوە بە شێوەی شاراوە دەستی پێکردبوو

پەیامی کورد     ...    مووساد  :  پەیوەندی تەل ئەڤیڤ - ئەبووزەبی لە ١٥ ساڵ پێش ئێستاوە بە شێوەی شاراوە دەستی پێکردبوو .

لە دوای واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی مێژوویی و ئاشکرای ئەم دواییەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ، مووساد ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندییە لە ١٥ ساڵ پێش ئێستاوە بە شێوەی نهێنی و شاراوە دەستی پێکردبوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەیڤید مەیدان ، سەرۆکی پێشووی بەشی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەزگای زانیاری دەرەکی مووسا ئاشکرای کرد کە پەیوەندی دوو لایەن لە ١٥ ساڵ پێش ەوە بە شێوەی شاراوە و نهێنی دەستی پێکردووە .

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئیسرائیلی لە زاری مەیدان ڕایانگەیاند کە شاندەکانی ئیسرائیلی لە ماوەی ئەم دەورەیە لەگەڵ نەوێنەرانی ئیمارات لە ئاستی جیاوازی سیاسی دا دیداری هەبووە کە ئەمە لە دوای داواکاری ئاریەل شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل لە سەرۆکی مووساد لە بەربەستکردن لە " هەنگاوەکانی " ئێران و درووست کردنی پەیوەندی لەگەل ووڵاتانی سوننە نشینی ناوچەکە بوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە