پەیامی کورد... سەرکەوتنی گەنجێکی کورد لە پێشبڕکێی فەلەکناسی لە زانکۆی "هارڤارد"
گەنجێکی کورد، بەناوی مەهدی قەیسەری، خەڵکی دیواندەرە، لە پێشبڕکێی فەلەکناسی لە زانکۆی "هارڤارد" پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
گەنجێکی کورد بەناوی مەهدی قەیسەری، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە = پێشبڕکێی هاوینەی فەلەکناسی، ناسینەوە و چاودێریکردنی چڕ لە ناوەندی فیزیای فەلەکەکانی زانکۆی هارڤارد پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
ناوبراو بەو کارەی سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ خۆی و کوردستانی ڕۆژهەڵات تۆمار کردووە و ناوی چووەتە ڕیزی سەرکەوتووانی ئەم ناوەندەوە لە زانکۆی هارڤارد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە