زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەر لە ئاوەکانی دەریای ئێژە دەست بەسەر کران

زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەر لە ئاوەکانی دەریای ئێژە دەست بەسەر کران

پەیامی کورد     ...   زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەر لە ئاوەکانی دەریای ئێژە دەست بەسەر کران

پۆلیسی کەنارئاوەکانی تورکیا و ڕێکخراوی نێدەوڵەتی پەنابەری ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە ئانکارا بەلەمێکی هەڵگری زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەری لە دەریای ئێژە دەست بەسەر کردووە .

یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی کەنارئاوەکانی تورکیا ووتی کە لە ٢٣١ پەنابەری سەرنشینی ئەم بەلەمە ٢٠٨ کەس یان ئەفغانی نە و ئەوانی دیکە هاووڵاتی ، ووڵاتانی سووریا ، ئێران ئێرترێ و پاکستانن بە ووتەی ئەو پەنابەرە دەست بەسەرکاوەکان بە نیاز بوونە لە ڕێگای دەریای ئێژەوە بەرەو ئیتاڵیا سەفەر بکەن . سەرنشینانی بەلەمەکەشلە لایەب پۆلیسی کەنارئاوەکانی تورکیاوە بۆ ناوەندی دەرکردنی پەنابەران لە شاری " ئایواجیک " لە ڕۆژئاوای تورکیا ڕاگوێزراون

بەرپرسانی تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا هەزار و ٥٠٠ پەنابەر کە زۆربەیان پەنابەری ئەفغانی بوونە لە نزیکی سنووری ئێران یان دەست بەسەر کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە