پەیامی کورد … كیم جۆنگ ئون كەسێكی تری لە سێدارەدا
جارێكی تر كیم جۆنگ ئون فەرمانڕەوای كۆریای باكور كەسێكی تری لەسێدارەدا كە ئەندازیار بوو، ئەوەش تەنها بەهۆی فرۆشتنی "سی دی" و "فلاش میمۆری"یەوە.
پێگەی "دەیلی ئین كی" تایبەت بە كاروباری كۆریای باكور بڵاویكردووەتەوە، كیم جۆنگ ئون پیاوێكی لە سێدارەداوە، كە بە رێگەیەكی نایاسایی "سی دی" و فلاش میمۆری" فرۆشتووە كە فیلم و گۆرانی كۆریای باشوری تێدا بووە.
رونیشكراوەتەوە، یەكێك لە سیخوڕە نهێنییەكانی حكومەت زانیاری لەسەر پیاوەكە كە ئەندازیارە داوە و ئەویش دانیناوە بەوەدا كە ئەو كارەی كردووە و بەرامبەر 5 بۆ 12 دۆلار فرۆشتوونی.
ماڵپەڕەكە جەختیلەوەشكردووەتەوە، پیاوەكە كە ناوەكەی بە "لی" هاتووە لەبەردەم 500 كەسدا گولـلەباران كراوە كە خێزانەكەشی ئامادە بوون، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژەیان كە "لی" تاوانی دژی رژێمی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، پێشتر ئەو كەسانەی ئەو كارەیان دەكرد دەنێردران بۆ سەربازگە زۆرەملێكان و كاریان پێدەكرا و دووبارە وانەی "ئایدۆلۆژی"یان پێدەوترایەوە، بەڵام ساڵی پێشوو یاساكە گۆڕدرا، هەركەسێكیش بگیردرێت سەیری ڤیدیۆی كۆریای باشور بكات ئەوا لەسێدارە دەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە