پەیامی کورد … ٤٠ تیرۆریست لە سنووری کەرکووک و دیالە دەستگیر كران
لەلایەن هێزێكی عێراقییەوە لە شاری كەركووك دوو تیرۆریست دەستگیر كران، هاوكات لە پارێزگای دیالەش ٣٨ تیرۆریست دەستگیر كران.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، رای گەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە پارێزگای كەركووك دوو تیرۆریست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقییەوە دەستگیر كران، كه فهرمانى دهستگیركردنیان ههبوو".
هەروەها، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دیالەوە، ٣٨ داواكراو به تۆمهتى كارى تیرۆریستى دەستگیر كران که ژمارەیەك لەو تیرۆریستانە لە شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شاری خانەقین دەستگیر كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە