پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەیووب میرزایی تەمەن ٢٩ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەیووب میرزایی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا شەش بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان، ئورمیە و سنە جێبەجێکراوە کە سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە و دوو کەسیان ژن بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە