پەیامی کورد ... بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی نەورۆز لە گەلی کوردستان و هەموو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکات
لە مەراسمێکی پرشکۆدا لە بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر بە بۆنەی یادی نەتەوەیی گەلی کورد " نەورۆزی کوردان " پێشوازی لە بنەماڵەی سەربەرزی شهیدان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە پەیامی کورد لە مەراسمێکی پڕ شکۆدا لە بارەگای فەرماندەیی زێرەفانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئاگری نەورۆز بە ئامادە بوونی بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان هەڵکرا هەر بەم بۆنەوە وەکوو وەفایەک بۆ خوێنی پاکی شەهیدانی سەربەرزی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەکانیان بە تایبەتی منداڵانی شەهید کرا و بە سازدانی کۆنسێرتێک بە میوانداری هونەرمەند " غانی نار " خەڵکی باکووری کوردستان و دانیشتووی ئاڵمانیا ئەم بۆنەیە ڕازاوەتر کرا .

جێگای ئاماژەدانە هەر لەم بۆنەیەدا بێزنێسمانێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی حسێن ناسراو بە " حسێن دەفەرموو " خاوەنی ڕێستۆرانتی " دەفەرموو " لە هەولێر ئێوارە خوانێکی گەورەی بۆ نزیکەی ١٥٠٠ کەس ڕێکخست و میوانداری بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە ئامادەبووی ئەم مەراسیمە بوون .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە