ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ ڕووسیا

ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ ڕووسیا

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ ڕووسیا

ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ ڕووسیا لە ڕاستای ڕێکخستنی پەیمانی نوێی " ستارتی نوێ "

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی کۆشکی سپی دەربارەی ئامادەیی ئەمریکا بۆ هاوکاری کردن لەگەل ڕووسیا سەبارەت بە ڕێکخستنی پەیمانی نوێی کەمکردنەوەی چەکگەلی ئەتۆمی هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕابێرت ئۆبراین ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانی بیڵد ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە بە شێوەی چالاکانە لە سەر پەیماننامەی نوێی کەم کردنەوەی چەکگەلی ئەتۆمی دوو لایەنە " پەیمانی ستارتی نوێ " لەگەڵ ڕووسیا کار بکات .

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی ووتی : ئێمە پۆتانسیەلگەلێکی زۆر لە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا دەبینین . ڕووسیا لە نەخۆشی کۆرۆنا ئازار دەچێژێت و ئێمە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا کە لە چینەوە بە ئێمە گەیشتبوو ، دەورانیکی قورس مان تەجرۆبە کارد . ئێمە یارمەتی و هاوکاری ڕووسەکانمان کرد و بۆ ئەوان ماسک مان هەنارد . لە سەرەتای ئاڵۆزییەکان ، ئەوان جل و بەرگی پاراستن یان بۆ ئێمە ڕەوان کرد ، من وا بیر دەکەمەوە کە ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ڕووسیادا هەیە و بیر دەکەمەوە کە لە پەیمانی نوێدا : ستارتی نوێ " زۆر بە قورسی و زەحمەتەوە پێکەوە هەوڵ و تێکۆشان بکەین . ئێمە تیمێکی ووتووێژی زۆر باش و بالامان هەیە کە ئێستا پێکەوە کۆبوونەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە