پەیامی کورد ... ژنێکی ڕۆژهەڵاتی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا .
سەرۆکی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی سەقز لە گیان لە دەستدانی ژنێکی ۵۵ ساڵەی تووشبووی کۆرۆنا لە بەشی چاودێری کردنی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز هەواڵی دا.
سەرۆکی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی سەقز ئەنوەر بەهرامی ڕایگەیاند کە بە هۆی بڵاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ژمارەیەک نەخۆش کە گومان دەکرێت تووشی کۆرۆنا بوونە لە نەخۆشخانەی ئیمامی خومەینی سەقز لە ژێر چاوەدێریدان کە بە داخەوە یەکیان کۆچی دوایی کرد.
بەهرامی هەروەها ڕایگەیاند : لە ئێستادا ۲۲ کەس بە گومانی تووشبوونی کرۆنا لەو نەخۆشخانەیەدان کە ئەنجامی پشکنینی ۲ کەسیان ئەرێ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە