بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 27ی 10ی 2018 نرخەکانی نەوتی خاو بەرزبوونەوە ئەوەش بەھۆی ئەو پێشبینییانەی کە ڕەنگە سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران خستنەڕووی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھاندا کەمتربکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برنت ٤٢ سەنت بەرزبووەوە،و بەرمیلێکی بە ٧٧ دۆلار و ٣١ فرۆشرا. بەڵام بۆ ماوەی سێ ھەفتەیە لەسەر یەک نەوتی برنت بەرەو دابەزین دەڕوات و نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزیوە.
ھەروەھا نەوتی خاو برێنت ١٨ سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە ٦٧ دۆلارو ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام نەوتی خاوی ئەمریکی لەم ھەفتەیەدا بەڕێژەی لەسەدا ٢,٣ دابەزیوە.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ ھەواڵی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە ڕێگای تانکەرەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە