پەیامی کورد … چەند بڕیارێکی نوێ تایبەت بە بەرنەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ دەقی ئەو بڕیار و ڕێكارانە بڵاودەكاتەوە كە دوێنێ لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم پەسەندكران.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات بەیانی ژمارە ٧ ی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بەو بڕیار و ڕێنمایی و ڕێوشوێنانەی دوێنێ لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پەسەندكران.
بەپێی بەیانەكە پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا بەم ڕێكارانەی ئێستا و “بە ڕێنمایی توندی تەندروستی” بەردەوام دەبێت. هەروەها خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاش بەهەمان میكانیزم بەردەوام دەبێت.
لە یەكێكی دیكەی بڕیارەكاندا هاتووە كە بۆنە و یادە نەتەوەییەكان بەرزڕادەگیرێن، بەبێ ئەوەی هیچ گردبوونەوە و كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێن.
هەروەها دەشڵێت، سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە