پەیامی کورد ... برێت مەکگۆرگ پۆستێکی باڵا وەر دەگرێت
برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و پۆستێکی باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وەردەگرێت.
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کە لە سەردەمی باراک ئۆباما بۆ ئەو پۆستە دیارکرابوو و دواتریش بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی ترەمپیش هەمان پۆستی هەبوو، دووبارە دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
بڕیارە مەکگۆرک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە لە 20ی کانوونی دووەمی 2021 دەستبەکاردەبێت و ببێتە بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا.
مەکگۆرک لە 31ی کانوونی یەکەمی 2018 کاتێک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دا، ناڕەزایەتی لەدژی ئەو بڕیارە دەربڕی و دەستی لەکارکێشایەوە، لەدوای وازهێنانیشی ماوەیەک وەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ کاریکرد، دواتریش وەک راوێژکاری باڵا لە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەستی بەکارکردن کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە