پەیامی کورد ... یەکێتی ئەورووپا: لە پرسی قەرەداغ دەستێوەردانی دەرەکی قەبوڵکراو نیە
پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستوەردانی دەرەکی لە کێشەی ناگۆرنۆ و قەرەباغ بەھێچ شێوەیەك قبوڵکراو نیە و و داوا لە ھەموولایەك دەکەین، ھەموو ھەوڵی خۆیان بدەن، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی شەڕ.
ستانۆ داواى لە وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربابیجانيش كرد، کێشەکانیان بەگوێرەی رێکەوتنەکانی ساڵی ١٩٩٢ی گروپی مینسك چارەسەر بکەن چونکوو شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ دەرئەنجامی خراپی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی کە یەکیتی ئەوروپا داوا لە ھەموو وڵاتان دەکات، ئاگربەست رابگەیەنن. ھەڵوێستی یەکێتی ئەوروپاش بەگشتی روونە: ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی قبوڵکراو نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە