ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه، كه پێكهاتبوو له كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه.
راگه‌یندراوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه:
ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان، كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە