کۆربی : ئەوە ئیسرائیل نییە کە دەیەوێت جینۆساید بکات ، ئەوە حەماس ە!

کۆربی : ئەوە ئیسرائیل نییە کە دەیەوێت جینۆساید بکات ، ئەوە حەماس ە!
پەیامی کورد  ...  کۆربی : ئەوە ئیسرائیل نییە کە دەیەوێت جینۆساید بکات ، ئەوە حەماس ە!

جۆن کۆربی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هیچ پلان و نیازێکی نییە بۆ ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە.

جۆن کۆربی سەرنجی بۆ هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕاکێشا کە تێیدا سەدان هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هیچ نیازێکی پاکتاوی نەتەوەیی فەلەستینییەکان و غەززەی نییە.

کۆربی ڕایگەیاند : ئیسرائیل هەوڵ دەدات بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر جینۆساید و تیرۆر. ئەم وشەیەی جینۆساید لە هەموو شوێنێک بەکارنایەت. ئەوەی حەماس دەیەوێت جینۆسایدە. ئەوان دەیانەوێت نەخشەی ئیسرائیل بسڕنەوە و ئەمەش چەندین جار بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بووە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە