پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/4 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسر حەریری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی سووریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا، سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر گەلی سوریا و داخوازییە ڕەواکانی، بە تایبەتی میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان، کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری، پێشوازی لە پەنابەران کردووە و هاوکاری کردوون.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ئاراستەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و دابینکردنی مافی گشت پێکهاتە و گەلانی سووریا لە نێوێشیاندا مسۆگەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد لەو ووڵاتەدا.
سەرۆکی حکوومەت، نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە لە عەفرین ڕوویانداوە و هیوای خواست کە ڕێگریان لێ بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە