پەیامی کورد … ئەگەری هەیە پاریس کەرەنتین بکرێت
بەهۆی زۆری تووش بوون بە پەتای كۆڕۆنای نوێ چاوەڕوان دەكرێت شاری پاریس كەرەنتین بكرێت.
فەرەنسا كەوتۆتە قۆناغێكی خراپ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنای نوێ و بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٢٥هەزار تووش بووی تۆمار كراون، ئەوەش فشارێكی زۆری لەسەر حكومەت دروست كردووە.
لەمبارەیەوە (جیرۆم سالۆمۆن) بەرێوەبەری گشتی تەندروستی نیشتمانی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بێت بەناچاری كەرەنتین رادەگەیەندرێت، چونكە دۆخەكە ئاڵۆزە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە