پەیامی کورد ... خامنەیی : داعش لە لایەن ئەمریکاوە نە تەنیا بۆ عێراق و سووریا بەڵکوو بۆ ئێران درووست کراوە .
ڕابەری باڵای ئێران رایگەیاند، بەرەنگاربونەوەی واشینتۆن لەلایەن ئێرانەوە و سەقامگیری گەلەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تووشی ڕق و کینە کردوەو، "وەستانەوەی ئێران بەرامبەر ئەمریکا ڕاستییەکی سەرەنجڕاکێشیان بۆ جیهان دروستکردوە".
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند : "وەستانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەمریکا و ملکەچ نەبوونی بەرامبەر خواستەکانی ئەو ووڵاتە ڕاستییەکی سەرەنجڕاکێشیان بۆ جیهان درووستکردوە".هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد : "داعش لەلایەن ئەمریکاوە تەنها بۆ عێراق و سووریا درووست نەکراوە، بەڵکوو ئامانجی کۆتایی ئەمریکا لە درووستکردنی داعش بۆ ئەوەیە ئێران هەست بە دڵنیایی نەکات لە سنوورەکانی و شارەکانیدا".
ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات داوای لە ووڵاتانی جیهان کرد کە یارمەتییەکانیان بوەستێنن بۆ ئەو لایەنانەی کە خۆیان داعشیان درووستکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە