پەیامی کورد ... شاندی هەرێمی کوردستان لە سەر دوو پرسی گرینگ سبەی جاریکی دیکە سەردانی بەغدا دەکاتسەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دوو پرس لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن، ئەوانیش بریتین لە بوودجە و نەوت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند : بڕیارە سبەی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ھەمان شاندی ڕابردووە، سەردانی بەغدا بکات و لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات لەبارەی دوو تەوەری گرینگ، ئەوانیش پرسی بوودجەی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجە و پرسی نەوت ن، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و ئەم جارە ئومێدمان ھەیە رێککەوتن بکرێت.
عیسا هەروەها ووتی : ھەر کاتێک رێککەوتنی سیاسی لەسەر بوودجە و نەوت کرا، دواتر ئەو رێککەوتنە لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا جێگیر دەکرێت، کە ئێستا کار بۆ ئامادەکردنی بوودجەی ساڵی داھاتوو دەکرێت و کوردیش لە ئامادەکردنیدا بەشدارە.
بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە بۆ سبەی دواخرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە