بەپەلە ... کچێکی ژینگە پارێزی " سنە " یی لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

بەپەلە ... کچێکی ژینگە پارێزی " سنە " یی لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی سنە ، ژینگەپارێزێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ پێنج شەممە " ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی " سەحەر کازمی " و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی پاش پشکنینی ماڵەکەی ، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ناوبراو لەچالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنەیە و هەر لە بەر ئەم هۆیەش دەستبەسەر کراوە.

مادێح فەتحی هاوژینی ناوبراو، پاییزی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتییەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکانی دەزگای ئێستێخبارات ڕاگیرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە