پەیاما کورد ـ دوو ئەندامی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" باڵی سەربازی (پە یە دە) کە پاش کەوتنی شەڕی عەفرین خۆیان رادەستی ئەرتەشی بەشار ئەسەد کردبوو، پاش گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران لەلایەن دادگای ئورمیەوە حوکمی ٢٢ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵێک کە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بڵاوی کردوەتەوە، لەماوی رۆژانی حەفتەی رابردوودا دادگای ئینقلابی ئورمیە دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە و بۆکانی کە بە مەبستی شەڕ لەگەڵ داعش چووبوونە ناو ریزەکانی یەپەگە، هەر کامەیان بە ١١ ساڵ بەندکران مەحووکم کردووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەناوەکانی "م. ئەلف" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان و هەروەها "ر. م" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئورمیە رێکەوتی ٢٢ی رەشەمەی ساڵی رابردوو لە عەفرین خۆیان رادەستی هێزەکانی بەشار ئەسەد و پاشان هێزەکانی ئەسەد رادەستی سوپای پاسدارانیان کردبوون.
ئەو دوو لاوە کوردە بە تۆمەتئ ئەندامەتی لە گروپە دژبەرەکانی حکومەت و پڕۆپاگاندا دژی حکومەت ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاوە.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردانە بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاندوە، ئەو دوو لاوە رایانگەیاندووە کە تەنیا بە مەبستی شەڕ لەگەڵ داعش روویان لە سووریا کردووە و لە کاتی دادگایی کردنیشیدا هەموو تۆمەتەکانیان رەت کردۆتەوە و لە هەبوونی پارێزەریش بێبەش بوون.
هەنووکە "م. ئەلف" بەدانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تەن هەتا کاتی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە ئازاد کراوە و "ر. م" لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە