لە عێراق ، لە پارێزگای بەسرە لە بەر ئاوی خواردنەوە ١١٤ هەزار کەس ژەهراوی بوون .
بەپێی هەواڵێکێل لە نووسینگەی لێژنەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە پەرلەمانی عێراق لە بەسرە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له پارێزگای به‌سرە ژه‌هراوی بوون گه‌یشته ١١٤ هه‌زار كه‌س و تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاوینه‌وه داوایان له حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن..
لەهەمان کاتدا ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سرە له شه‌تولعه‌ره‌ب دابین ده‌كرێت كه له‌وێ هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی خوێ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له ئاوه‌كه و پیسبوونی ژینگه و نه‌بوونی ده‌زگای پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ته‌شه‌نه‌یان كردووه.
لەلایەکی دیکەشەوە به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی داوای كردووه ماده‌ی ڕه‌ق له ئاوی خواردنه‌وه نابێت ڕێژه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سرە گه‌یشتۆته ئاستی حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە