وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان: لە ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا هەردوولا براوەن

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان: لە ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا هەردوولا براوەن

پەیامی کورد... وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان: لە ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا هەردوولا براوەن

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتنی نەوتیدا کە 4ی نیسان لە بەغدا واژۆ کرا خۆی بەدۆڕاو نازانێت، پێیوایە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هەردوولایان براوەن.

ئاوات جەناب نوری کە هاوکات سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری هەرێمیش بووە لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاندوە، چەند نرخی فرۆشتنی نەوت بەرزبێتەوە ئەوکاتە بەشداری هەرێم لە بودجەی عێراق بەرز دەبێتەوە و ئەمەش فشاری دارایی هەرێم لەسەر بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە