ئیندۆنیسیا/ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندنێک ٤٠ زیندانی سووتان

ئیندۆنیسیا/ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندنێک ٤٠ زیندانی سووتان

پەیامی کورد … ئیندۆنیسیا/ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندنێک ٤٠ زیندانی سووتان

لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە زیندانێكی ئیندۆنیسیا 40 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشیەممە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەزیندانی هەرێمی “بانتن” لە ئیندۆنیسیا لانیكەم 40 كەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان كەسیش برینداربوون.

هاوكات وتەبێژی حكومەتی هەرێمەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانرێت.

باسی لەوەشكردووە، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانە و تیمەكانی فریاگوزاریش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە