پەیامی کورد ... بە پێی ڕێکەوتننامەکان ئاڵای هەر دوو وولاتی کوردستان و عێراق لە شەنگال هەڵدەکرێت
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی دەڵێت، بەگوێرەی ڕیککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال، دەبێ هەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لەو شارەدا بەرز بکرێنەوە .
شێخ شامۆ، ڕایگەیاند : "ئێستا شنگال ناوچەیەکە بەگوێرەی دەستوور مامەڵەی لەگەل دەکرێت و نابێ هیچ هێزێک خۆی بەسەر ئەو شارەدا بسەپێنێت، ڕێککەوتنەکەش بۆ ئەوەیە کاری هاوبەشی هەردوو حکوومەت جێبەجێ بکرێت."
شامۆ ئاماژەی دا: "ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای عێراقەوە لە شەنگال هەڵ دەکرێتەوە، ڕێککەوتنی شەنگال بۆ ڕێخۆشکردن و ڕەخساندنی بوار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شارەکە بەپێی پلانی هەردوو حکوومەت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە